له‌ هه‌رێمى كوردستان 325 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 325 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 325 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 9/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 325 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، یه‌ك كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا، 171 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧٧)
١. پشکنین: (٦٩٥٢ پشکنینی نوێ)
• (٢٢٠٦) هەولێر
• (٢١٣٧) سلێمانی
• (٢٠١٦) دهۆك
• (١٠) هەڵەبجە
• (٥٣٧) گەرمیان
• (٤٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٢٥ تووشبووی نوێ)
• (١٦٢) هەولێر
• (٥٦) سلێمانی
• (٩٠) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٣) گەرمیان
• (١٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٧١ چاکبوون)
• (٧٥) هەولێر
• (١٦) سلێمانی
• (٧٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٦) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١ مردن)
• (١) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٤٠١٣٠ (٤٤٤٤٤٧ هەولێر، ٢٥٨٨٥٤ سلێمانی، ٥٢٩٢٢٦ دهۆك، ٧٦٠٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١١١٨١ (٣٨٩٩٩ هەولێر، ٣٢٠٢٨ سلێمانی، ٣٧٠٤٦ دهۆك، ٣١٠٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٤٧٧٣ (٣٦٧٠٣ هەولێر، ٢٩٤٩٩ سلێمانی، ٣٥٦١١ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٨٦٦ (١٣٥٣ هەولێر، ٨١٦ سلێمانی، ٦٩٢ دهۆك، ٥ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٤٢ (٩٤٣ هەولێر، ١٧١٣ سلێمانی، ٧٤٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ئازار ٢٠٢١












باسنيوز



Top