پەرلەمانی ئەورووپا پارێزبەندیی لەسەر سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا هەڵگرت
پێشتر دادگای ئیسپانیا، بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو سێ پەرلەمانتارەی پەرلەمانی ئەورووپای بە تۆمەتی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمێکی "نایاسایی" بەمەبەستی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ساڵی ٢٠١٧ دەرکردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە کارلۆس پووچدمۆن سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا و "تۆنی کۆمین و کلارا پۆنساتی" دوو وەزیری کەتەلەلۆنیا لە بەلجیکا دەژین، دادگا نەیتوانی بڕیارەکەی جێبەجێ بکات.
مانگی ڕابردوو لیژنەی یاسایی پەرلەمانی ئەورووپا، ئەو داخوازەی دەوڵەتی ئیسپانیای بە ڕەوا لەقەڵەم دا کە داوای کردبوو بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو سێ پەرلەمانتارەوە بدرێت، بۆیە پەرلەمانی ئەورووپاش بە هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەریان ڕێ خۆش دەکات کە بڕیاری دادگای ئیسپانیا جێبەجێ بکرێت.
هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر کە کارلۆس پووچدمۆن سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا و "تۆنی کۆمین و کلارا پۆنساتی"، وەک هەنگاو و دەستپێشخەرییەک بۆ ڕادەستکردنەوەیان بە حکوومەتی ئیسپانیا دێتە ئەژمار.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی ئەو سێ پەرلەمانتارە سەربەخۆییخوازە، ٢٤٨ پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندییان بوون و ٤٥ پەرلەمانتاریش بێلایەن بوون. لەو دەنگدانەدا کە بە شێوەی نهێنی بەڕێوە چوو، لە ئەنجامدا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا، بەڵام ناسنامەی پەرلەمانتارانی دژبەر و هاودەنگ بە روونی دیار نەبووە.
باسنيوز
