سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتی دەستگیر كران

سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتی دەستگیر كران
گوته‌بێژى ئاسایشی ڕاپەڕین ڕای گه‌یاند‌ هێزه‌كانیان به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتى، له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر سێ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌.

محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕاى گه‌یاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه‌ى پێویست، هێزه‌كانمان له‌ بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ سێ کەسیان دەستگیر كردووە کە سێ ئامێری پزیشکییان لە جۆری (bt 35i) پێ بووە کە بۆ شیکاریی نەخۆشی بەکار دێت و تۆمەتبارەکان ئەو ئامێرانەیان لەژێر (کا) شاردبووەوە".

گوتیشى: "ئه‌و سێ كه‌سه‌ ویستوویانه‌ ئامێرەکان به‌ قاچاخ ڕەوانەى ئێران بكه‌ن".

ڕوونیشی كرده‌وه:‌ "ئێستا تۆمەتباران لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی مادەی (۱۹٤)ی گومرگ به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌ستى پێكردووه‌".











باسنیوز

Top