سێ كه‌س به تۆمه‌تى قاچاخچێتی دەستگیر كران
محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین ڕاى گه‌یاند: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه‌ى پێویست، هێزه‌كانمان له بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ سێ کەسیان دەستگیر كردووە کە سێ ئامێری پزیشکییان لە جۆری (bt 35i) پێ بووە کە بۆ شیکاریی نەخۆشی بەکار دێت و تۆمەتبارەکان ئەو ئامێرانەیان لەژێر (کا) شاردبووەوە".
گوتیشى: "ئه‌و سێ كه‌سه ویستوویانه ئامێرەکان به قاچاخ ڕەوانەى ئێران بكه‌ن".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێستا تۆمەتباران لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی مادەی (۱۹٤)ی گومرگ به‌ند كراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستى پێكردووه".
باس‌نیوز
