لیوا عه‌بدولخالق: ئه‌مریکا سوورە لەسەر پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق
باس له گرنگی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌کات بۆ سنووری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردستانییه‌کان و باس له رۆڵی ئه‌مه‌ریکاش ده‌کات له‌و باره‌وه.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق، رایگەیاند، لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هەولێر و بەغدا له‌ماوه‌یه‌کی کەمی داهاتوودا لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
لیو عەبدولخالق تەڵعەت هەروەها رایگەیاند، لێژنه‌که له فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبه‌شەکانی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێک دێت و چاودێریی ناو ئەو ناوچانە دەکات، کە تێیاندا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستیان بە کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق،ئاشکراشی کرد، کە له‌ماوه‌یه‌کی داهاتوو که‌مدا، فه‌رمانده‌یی هێزە هاوبه‌شه‌کانی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاستی باڵا کۆ ده‌بنەوە.
لیوا عەبدولخالق ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوای هێرشە مووشەکییەکهی سه‌ر هه‌ولێر لە شەوی 15-2-2021، ئه‌مه‌ریکا سوورتر بووە لەوەی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆشایی ئەمنییان تێدایه، به‌هێزه‌کانی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و هێزه هاوبه‌شەکانی عێراق پڕ بکرێته‌وه.
باسنيوز
