شێخ جه‌عفه‌ر: ئەگەر فریا نەکەوین میلیشیاکان رێژەی کورد لە خانەقین کەم دەکەنەوە
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، رایگەیاند، له خانه‌قین به‌تایبه‌ت له گونده‌کانی نزیکی شار، بە پاساوی جۆراوجۆره‌وه بەردەوامی بە داگیرکردنی زه‌وی و ماڵی کوردان دەدرێت.
شێخ جەعفەر مستەفا هەروەها رایگەیاند، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌لکانه و سه‌رگه‌ران هێنراوە لە داگیرکردنی زەوی و ماڵ و موڵکی کوردان، خه‌ریکه بە خراپتر له خانه‌قین دووباره دەکرێتەوە.
هەروەک ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاند، به‌ناوی پارێزگاری له خانه‌واده عه‌ره‌به‌کان و دروستکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ خانه‌واده‌ی چەکدارانی میلیشیاکانی حه‌شدی شەعبی، ده‌یانه‌وێت پێکهاته‌ی خانەقین بگۆرن.
شێخ جەعفەر هۆشدارییشی دا لەوەی ئه‌گه‌ر کورد بەخێرایی فریای خانه‌قین نه‌که‌وێت، خانەقین ”له ده‌ست دەردەچێت و ئه‌وه‌شی هه‌یه نامێنێت“.
بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین ئاماژەی بەوەش دا، کە میلیشیاکان و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان هەوڵی به‌شیعه‌کردن و کەمکردنەوەی رێژەی کورد له خانەقین دەدەن.
باس‌نیوز
