هاتوچۆی هه‌رێم: گۆڕانكاری له ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كرێت
ئه‌سعه‌د كه‌ریم، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پلان و به‌رنامه‌یه‌كیان تایبه‌ت به‌یه‌كخستنی سیستمی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری داڕشتوه و دوای تاوتوێكردنیش، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان كردوه، له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام دیراسه‌ی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به چ شێوازێك بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و سیستمه نوێیه هه‌م له نوسینگه‌كانی شۆفێری په‌یڕه‌و ده‌كرێت ده‌بێته سیستمێكی یه‌كگرتو
وتیشی، "ئه‌و سیستمه نوێیه هه‌م له نوسینگه‌كانی شۆفێری په‌یڕه‌و ده‌كرێت ده‌بێته سیستمێكی یه‌كگرتو، چونكه ئێستا له هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم شێوازی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری جیاوازه".
له سیستمی نوێ‌دا زیاتر رۆڵ به نوسینگه‌كانی فێركردنی شوفێری ده‌درێت
ئه‌سعه‌د كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له سیستمی نوێ‌دا زیاتر رۆڵ به نوسینگه‌كانی فێركردنی شوفێری ده‌درێت و ده‌بنه هاوكارێكی هاتوچۆ، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به باشترین و گونجاوترین سیستم مۆڵه‌تی شۆفێری بدرێته هاوڵاتیان.
خه‌ندان
