د. جووتیار عادل: سەردانەكەی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان هه‌نگاوێكى زۆر گەورە و مێژوویی بوو
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فه‌رمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: "سەردانەكەی جەنابی پاپا بۆ هەرێمی كوردستان هه‌نگاوێكى زۆر گەورە و مێژوویی بوو، سەركەوتنی سەردانەكە و ڕێكخستنی پڕۆتۆكۆڵی سەردانەكە، بۆ ئامادەكاری و كاری لێژنەی باڵا دەگەڕێتەوە، كە لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمى كوردستان لێژنەیەكی هاوبەش بوو".
گوتەبێژی فه‌رمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد، سەردانەكەی پاپا بۆ هه‌رێمى كوردستان لەسەر پێكەوەژیان و پارێزگاریکردن لەو کولتوورە، سوورتریان دەكات، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێمە لەسەر پێكەوەژیان و لێبوردەیی بەردەوام دەبین، كە ئەمە بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و بۆ سەقامگیریی سیاسی، فاكتەرێكی گرنگە".
د. جووتیار عادل ڕوونیشى كرده‌وه: "وەكوو حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان لەسەر پڕەنسیپهكانى پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی بەردەوام دەبین، هیوادارین ئەو ستراتیژییەتەش دەرەنجامێكی باشی لە ئایندەدا هەبێت".
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 7/3/2021، پاپا فرانسیس گه‌یشته (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا.
دواى گه‌یشتنى پاپا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆ بووه‌وه.
باسنيوز
