بەشار ئەسەد و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

بەشار ئەسەد و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاند، بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسعەدی هاوژینی تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستا لە کەرەنتینەدان و "تەندروستیشیان باشە".

لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، کە رۆژی دووشەممە 8ی ئاداری 2021 بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، ئەسەد و هاوژینەکەی، ماوەی سێ هەفتە لە کەرەنتینەدا دەمێننەوە و لە ماڵی خۆیانەوە کاروبارەکانی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە "کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر هەردووکیان کەمە و لە سەرەتادا تەنیا بە سووکی هەستیان پێکردووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە هەردووکیان تووشی کۆرۆنا بوون".

تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە کە منداڵەکانیشیان تووشبوون یاخود نا.

k24 -
Top