بەرپرسی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمریكا: پاڵپشتی رێكکەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەكەین
سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 8ی3ی2021، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە لیزا پۆدۆنڵی، بەرپرسی یەكەی ئابووری كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر کرد و لەو دیدارەدا باس لە رێکكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم رێککەوتنەكە كرا.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە كرد، کە ئاشتەوایی و رێکكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر ئابووری عێراق بە تایبەتی و ناوچەكە بەگشتی دەبێت.
لای خۆشیەوە، لیزا پۆدۆنڵی جەختی لەوە كردەوە، ئەوان پاڵپشتی رێککەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەكەن، لە هەمانكاتدا هاوكاری تەواوی ئابووری وەزارەتی دارایی دەكەن و هەوڵدەدەن لە ڕێگەی چەند پرۆگرامێكەوە هاوكاری فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
باسنيوز
