گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونکردنەوە لەبارەی پشووەكان دەدات

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونکردنەوە لەبارەی پشووەكان دەدات
گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونکردنەوە لەبارەی پشووی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز دەدات.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت رایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كورستان رۆژمێری فەرمی خۆی هەیە، رۆژمێرەكە لەسەر سایتی فەرمی حكوومەت داندراوە، ئەو پشوانەی فەرمین كە بە بڕیاری حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو ئەژمار كراون دیاریكراوە، ئەوانەشی تەنها بۆنەن و پشوو نین ئاماژەیان بۆ كراوە".

گوتیشی: "وەكو حكوومەت ئیلتیزام بەو رۆژمێرە دەكەین، بۆ پشووەكانی ئادار و نەورۆزیش دیاریكراوە كە 5و11و14ی3 لەگەڵ رۆژانی جەژنی نەورۆز پشووی فەرمین".

لە رۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 ئەوە دیاریكراوە 5ی ئادار رۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی، 11ی ئادار یادی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئاداری ساڵی 1970، لەگەڵ رۆژی 14ی ئادار ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر و رۆژانی 21 و 22 و 23ی ئادار بە بۆنەی جەژنی نەورۆز كراوەتە پشووی فەرمیی.

هەروەها گوتەبێژی حكوومەت، گوتیشی: "فەرمانبەران و خەڵكی كوردستان بۆ زانینی پشووە فەرمییەكان دەتوانن سەرانی ئەم ناونیشانە بكەن (KRG Calendar 2021 Kurdish.pdf (b-cdn.net)) بۆ ئەوەی بزانریت كە ئەوە رۆژمێری فەرمیی حكوومەتە بۆ ئەمساڵ، بەر لە سەری ساڵ ئێمە نووسراو بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكەین بۆ ئەوەی هەر بڕیارێكی پەرلەمان یان لایەنێكی تر بۆ پشوو و یادەكان دەرچوبێت ئەوە ساڵانە رۆژژمێرەكە نوێ دەكەینەوە".

سەبارەت بە پشووی قوتابخانە و زانكۆكان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، رۆژژمێرى خۆیان بۆ خوێندن و تاقیكرنه‌وه‌كان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌مساڵ كه‌ به‌هۆى داخستنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن بڕیاردراوه‌ زۆرێك له‌ پشووه‌كان هه‌ڵبگیرێت بۆ قه‌ره‌بۆكرنه‌وه‌ى رۆژه‌ فه‌وتاوه‌كان.











باسنیوز


Top