پرۆژەی ئاوی بەسرە دەدرێتە كۆمپانیایەكی مایەپووچبووی بەریتانی
عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند چەند لایەنێك گوشار دەكەن تاكو پرۆژەی ئاوی بەسرە بدرێتە كۆمپانیایەكی مایەپووچبووی بەریتانی، كە تەنها شەش كارمەندی هەیە و ناتوانێ پرۆژەیەكی وەها گەورە بەبڕی چوار ملیار دۆلار جێبەجێ بكات.
پەرلەمانتارەكەی عێراق دەشڵێ سەرباری ئەوەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، هەروەها شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری پرۆژەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرا دژی ئەوەن پرۆژەی ئاوی شارەكە بدرێتە ئەم كۆمپانیا بەریتانیە بە ناوی "بی وۆتەر هۆڵدینگ"، بەڵام چەند لایەنێك سوورن لەسەر ئەوەی هەر بەوان بدرێت.
بە قسەی نسەیف، پارەی پرۆژەكە لە چوارچێوەی قەرزێكی بەریتانیایە بۆ عێراق و لەپێناو پاككردنەوەی ئاوی سوێری بەسرایە، بەڵام بەهۆی گوشاری كەسایەتییەكی دیبلۆماتكاری ناسراوی بەریتانی، بۆ بردنی پارەی پرۆژەكە، دەیانەوێ بیدەن بەم كۆمپانیا مایەپووچبووە.
باسنيوز
