كونسوڵی بهریتانیا: کریستیانهكان لە هەرێمی کوردستان له كهشێكی ئاشتییانەدا دهژین
ئهمڕۆ دووشهممه 8/3/2021، جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان چەند وێنەیەکی خۆی لە ناو یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و لە تویتێکیشدا دەنووسێت، "رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆی پاپا فرانسیس لە هەولێر پڕ لە خۆشی و شادی بوو. شەرەفێکی گەورە بوو لەوێ بووم".
کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دەنووسێت، "کۆمەڵگەی کریستیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئاشتییانە لەگەڵ موسڵمان، ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە دەژین. ئومێدەوارم ئەم پێکەوەژیانە درێژەی هەبێت".
باسنيوز
