هێزەکانی هەسەدە دەست بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لە کەمپی هۆل دەکەن

هێزەکانی هەسەدە دەست بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لە کەمپی هۆل دەکەن
هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەست بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لەناو کەمپی هۆل لە حەسەکە، دەکەن.

هەڵمەتەکە دوای ئەوە دێت، کە لە رۆژی یەکشەممە 7-3-2021دا گەنجێکی عێراقی بە ناوی نەمر رەباح (تەمەن 16 ساڵ) لەناو کەمپی هۆل کوژرا و گومان دەکرێ بە دەستی چەکدارانی داعش کوژرابێ.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە چەند کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی گەنجە عێراقییەکە دەستگیر کردووە، کە یەکێک لەو دەستگیرکراوانە ژنە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا، 30 حاڵەتی کوشتن و 10 بریندار، لەناو کەمپی هۆل تۆمار کراوە.

کەمپی هۆل لەلایەن هەسەدەوە سەرپەرشتی دەکرێت و چەکدارانی دەستگیرکراوی داعش و کەسوکارەکانیان، تێیدا دەستبەسەر کراون.













باسنيوز


Top