له شاره‌دێى چوارقوڕنه مه‌له‌وانگه‌یه‌ك بووه‌ته شوێنى کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاك
كاسترۆ مه‌عرووف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕايگه‌یاند: "پڕۆژه‌ى یاریگاى بالە و مەلەوانگەی چوارقوڕنە چەند ساڵێکه تەواو بووه و ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه تا ئێستا مه‌له‌وانگه‌كه نهخراوەتە کار و له هه‌مووى ناخۆشتر مهلهوانهگهكه بووه‌ته شوێنى كەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاك و كه‌لوپه‌لى فڕێدراو".
گوتیشى: "به‌دواداچوونمان بۆ هۆكارى وەگهڕهنهخستن و گرفتى مه‌له‌وانگه‌كه ده‌ست پێكردووه و به‌نیازین سه‌ردانى لایهینى په‌یوه‌ندیدار بكه‌ین و له هۆكارى گرفته‌كه بكۆڵینه‌وه".
باسنيوز
