وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/3/2021، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، پێویستە هاووڵاتیی عێراقی و كەسانی بیانی 72 كاتژمێر بەر لە گەشتكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، بەپێی ڕێنوێنییه‌كانى وەزارەتی تەندروستی، پێویستە دەرئەنجامی پشكنینیان نێگەتیڤ بێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پێویستە هاووڵاتییانی عێراقی و كەسانی بیانی، بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی دەكات، خۆیان كەرەنتین بكەن.
وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لەمڕۆوە 8/3/2021، ئەم بڕیارە کاری پێدەکرێت.
