سه‌رۆك بارزانى به بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیی ئافره‌تان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیی ئافره‌تان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له ئافرەتانی کوردستان و جیهان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/3/2021، سه‌رۆك بارزانى تویتێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان بە تایبەت و جیهان بە گشتی دەکەم".
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "ئەرکی هەموومانە ڕێز و پێ‌زانین بۆ ئەو خزمەتەی بە مرۆڤایەتییان کردووە، نیشان بدەین".
