له هەڵەبجە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە چەند چالاكییەك بەڕێوە چوو

له هەڵەبجە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە چەند چالاكییەك بەڕێوە چوو


ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی مارس، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە چەند چالاكییەكی جیاواز بەڕێوە چوو تێیدا ٥٠ ئافرەت خەڵات کراون.

ڕەزوان زەڵمی، سەرپەشتیاری یەكێك لە چالاكییەكان، ڕاگەیاند: "وەك ئەكادیمیای سمارت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتاندا لەناو هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە چالاكییەكمان بەڕێوە برد و تێیدا خەڵاتمان بەخشییە ٥٠ ئافرەتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە".

ڕوونیشی كردەوە: "ئەوە ئافرەتانەی كە ئەمڕۆ ڕێزلێنانمان پێشكەش كردن، ئەو خانمانە بوون كە لەگەڵ ئەوەی لەماڵەوە سەرقاڵن لە بازاڕەكانیش هەلی كاریان بۆ کەسانی دیەکش ڕەخساندووە و خاوەنیكارن، بۆیە ویستمان لەم ڕۆژەدا ئەم ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانەیان بۆ ساز بكەین و بەشێک لە کار و پیشە دەستییەکانیان نمایش بکەین".

هاوكات هەر ئەمڕۆ و بە بۆنەی ٨ی مارسەوە، کۆلیژی یاسا و کارگێڕیی زانکۆی هەڵەبجە، پێشانگایەکی شێوەکاریمان بۆ خانمە شێوەكار (چرۆ سەلاحەدین)كردەوە. لە چالاکییەکی دیكەدا ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان لە هەڵەبجە، لەبەردەم زانكۆی هەڵەبجە، بە دروشمی (ژنان لە ڕێبەرایەتیدا بەدیهێنانی دواڕۆژێکی یەکسان لە جیهانی COVID 19)، چالاكییەك بەڕێوە چوو.






باسنيوز
Top