وه‌زیرى ته‌ندروستى: له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 344 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران
وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 300 حاڵه‌تى تووشبوون به په‌تاى كۆرۆنا تۆمار كراون، كه زۆربه‌یان تووشى كۆرۆناى گۆڕاو بوونه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/3/2021، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێكوته‌ى كۆرۆناى وه‌رگرت، پاشان له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 344 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران، چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا".
وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌ش كرد، له‌و 344 حاڵه‌ته نوێیه، زۆربه‌یان تووشى كۆرۆناى گۆڕاو بوونه.
باس‌نیوز
