لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئامەد پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئامەد پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی سیلڤانی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، دوو ئۆتۆمبیل خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵ بوون. هەر لە رووداوەکەدا چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە لەڕێگەی ئەمبوڵانسەوە گەیێندرانە نەخۆشخانە و خرانە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.

بە گوتەی شایەتحاڵان، هەردوو ئۆتۆمبیلەکە بەهۆی تووندیی پێکداکێشانەکەوە تەقلەیان لێداوە و بەر ئۆتۆمبێلی دیکەش کەوتوون.

تیمەکانی ئامبوڵانس، بەرگریی شارستانی و پۆلیسیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

تاوەکو ئێستا نەخۆشخانەی سیلڤان زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی برینداران نەداوە و رایگەیاندووە، لەژێر چاودێریی پزیشکدان.
rudaw -
Top