کونسوڵخانەی ئەمەریکا: سەردانی مێژوویی پاپا هەنگاوێکی ترە بە ئاراستەی پێکەوەژیان
لە پەیامەکە هاتووە: "زۆر خۆشحاڵین بە بینینی گەیشتنی مێژوویی پاپا بە هەرێمی کوردستان".
کونسوڵخانەی ئەمەریکا رایگەیاندووە: "ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا هەنگاوێکی ترە بە ئاڕاستەی برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان خاوەن بیروباوەڕە جیاوازەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لەخۆگرتنی سەرجەم ئایینەکان و قبوڵکردنی هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان''
دوای به‌ڕێوه‌چوونی قوداسێكی فراوان له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدا كه‌وته‌ڕێ و بڕیاره له‌وێشه‌وه دوای مه‌راسیمی ماڵئاوایی بگه‌ڕێته‌وه ڤاتیكان.
k24 -
