له‌ هه‌رێمى كوردستان 256 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 256 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 256 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 7/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 256 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، سێ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌‌‌، 135 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧٥)
١. پشکنین: (٦٣٢٣ پشکنینی نوێ)
• (٢٥٠٣) هەولێر
• (١٤٩٠) سلێمانی
• (١٧٤٢) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٤٧٨) گەرمیان
• (٩٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٥٦ تووشبووی نوێ)
• (١٥٣) هەولێر
• (٥٧) سلێمانی
• (١٩) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٦) گەرمیان
• (١٩) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٣٥ چاکبوون)
• (٥٦) هەولێر
• (١٩) سلێمانی
• (٥٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٨) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٣) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٢٥٩٧٢ (٤٣٩٧١٨ هەولێر، ٢٥٣٩٥٦ سلێمانی، ٥٢٤٧٠٥ دهۆك، ٧٥٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٠٥١٢ (٣٨٦٧٥ هەولێر، ٣١٨٦٤ سلێمانی، ٣٦٨٦٧ دهۆك، ٣١٠٦ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٤٤٨٨ (٣٦٥٦٤ هەولێر، ٢٩٤٧١ سلێمانی، ٣٥٤٩٣ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٤٨٧ (١١٧١ هەولێر، ٦٨٠ سلێمانی، ٦٣٣ دهۆك، ٣ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٣٧ (٩٤٠ هەولێر، ١٧١٣ سلێمانی، ٧٤١ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٧ی ئازار ٢٠٢١












باسنيوز


Top