به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان له دهۆك: هاتنی پاپا نیشانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنه له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021، جه‌عفه‌ر سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له دهۆك ڕايگه‌یاند، ئێزدییه‌كان وه‌كوو پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردستان به‌شدارییان له پێشوازیكردن له پاپا فرانسیس كردووه، ئه‌و ئازار و زیانه‌ی له ساڵی 2014ـدا له ئێزدییه‌كان درا، چه‌ندان جار پاپا باسی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له پێكه‌وه‌ژیاندا سه‌ركه‌وتووه و هه‌موو كه‌سێك وه‌كوو برا پێكه‌وه ده‌ژین، پێمان باشه له هه‌موو شوێنێك ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن به‌م جۆره بێ.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه، كه كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك و هه‌زاران ئاواره‌ی حه‌واندووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه بۆ هێنانی خێر و خۆشیی زیاتر پێویسته.
باسنيوز
