مه‌سرور بارزانى: ئەمڕۆ ئێمە به‌یه‌كه‌وه جه‌خت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی و فرەئایینی ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند تویتێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "شەرەفمەندم پێشوازی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بۆ کوردستان بکەم، هاتنی جەنابیان و ئەنجامدانی نزا و نوێژی بە کۆمەڵ لە هەولێر، دووپاتکردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەییە، پابەندبوونی خۆمان بۆ بایەخدان بە هەژاران و پەراوێزخراو و چه‌وساوه و ستەملێكراوان دووپات ده‌كەینەوە".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنم کە گیانی خۆیان لەپێناو پاراستنی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و بەهاناوەچوونی خوشک و برا مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا کردە قوربانی و خاچی سەر کەنیسەکانیان بەرز کردەوە".
مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت: "ئەمڕۆ ئێمە به‌یه‌كه‌وه جه‌خت لە ڕێزگرتن لە ئازادیی و فرەئایینی ده‌كه‌ینه‌وه، ئەو ڕێبازەی کە لەم خاکەوە بۆ چه‌ندین نه‌وه په‌یڕه‌و كراوه".
باسنيوز
