30یەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە سلێمانی
ڕاپەڕین ئاگری ڕقی چەند ساڵەیان بەسەر ڕژێمی بەعسدا داباران كە چەندین ساڵ بوو بە ئاگر و ئاسن و ڕۆڵە بەجەرگەكانی ئەو شارەیان سەركوت دەكرد، لەو ڕۆژەدا شاری هەڵمەت و قوربانی راپەڕی و هەر لە بەیانییەكی زووەوە دەستەدەستە جەماوەری خۆڕاگر لە یەكتری نزیك دەبوونەوە و نەخشەیان بۆ هەڵمەت بردنەسەر دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكان دادەڕشت و هەروەكو هەموو جارانی تر سلێمانی هەر تەنیا چریسكەیەكی بەس بوو ئیتر ڕاپەڕینێك بەرپا بوو كە تۆڵەی دەیان و سەدان ساڵ ژێردەستەیی و چەوساندنەوەی رۆڵەكانی گەلەكەمانی لە رژیمی لە ناوچووی بەعس سەندەوە، تا نیوەڕۆی ئەو رۆژە زۆربەی دەزگا سەربازی و داپڵۆسێنەر و تۆقێنەرەكانی بەعسی لەناوچوو كەوتنە دەستی جەماوەر و تا ئێوارە سلێمانی ئازاد كرا و پاك كرایەوە، تەنیا بینای ئەمنی سلێمانی مایەوە كە رزگاربوونی كەوتە رۆژی دواتر، بەڵام لەو رۆژانەدا هیچ شتێك لەبەردەم رقی جەماوەردا خۆی نەدەگرت هەرچەندە سەرلە ئێوارە چەند كۆپتەرێك لە سنوری شارەكە نزیك كەوتنەوە، بەڵام لەبەر بەرگریی پێشمەرگە و جەماوەر نەیانتوانی بێنە سەر شارەكە و گەڕانەوە بۆ رۆژی دواتر پێشمەرگە و جەماوەر لە چەند ساتێكی كەمدا دوا مۆڵگەیان لە زۆرداری لەناو شاری سلێمانیان پاك كردەوە، كە ئەمنە سوورەكە بوو، ئەو ئەمنە سوورەی دواتر بووە نیشانەیەك بۆ زوڵم و فاشێتی رژیمی بەعسی لەناو چوو.
باسنيوز
