باکووری کوردستان ژمارەی پێوانەیی لە کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا تۆمارکرد
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا دوایین خشتەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە بەپێی پارێزگاکان دیاریکراوە. پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە سەرووی لیستی پارێزگاکاندان.
هەروەها ئەو پارێزگایانەی زۆرترین تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ تۆمارکراوە، دەکەونە هەرێمی دەریای رەش. پارێزگای سامسون لە 5ی ئاداردا بەرزترین رێژەی تووشبوونی تۆمارکردووە.
ئاماری وەزیری تەندروستیی تورکیا (100.000)
ئەو پارێزگایانەی کەمترین تووشبوویان هەبووە لە 5ـی ئادار
- جۆلەمێرگ: پێنج هەزار و 35 کەس
- شرناخ: پێنج هەزار و 76 کەس
- ئێلیهـ: هەشت هەزار و 87 کەس
- مێردین: 10 هەزار و 88 کەس
- سێرت: 12 هەزار و 8 کەس
ئەو پارێزگایانەی زۆرترین تووشبوویان هەیە:
- سامسون 384.36 هەزار کەس
- سینۆپ 314.15 هەزار کەس
- گیرەسون 280.27 هەزار کەس
- ئۆردو 282.14 هەزار کەس
- ترابزۆن 226.14 هەزار کەس
rudaw -
