شەش کارمەندی ئاسایش و پێنج زیندانی برینداربوون

شەش کارمەندی ئاسایش و پێنج زیندانی برینداربوون
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رانیە، ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین کە ژمارەیەک دەستگیرکراوی گواستووەتەوە لە ئەنجامدا شەش کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و پێنج زیندانی بریندار بوون.

نەقیب عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین راگەیاند: "لە چوارڕیانی ترافیکی سەیداوا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب گۆناو بێ سەرەتا، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێکزەمینی هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین و بەهۆیەوە شەش کارمەندی ئاسایش و پێنج زیندانی بریندار بوون و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بەرامبەریش بریندار بوون و بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە''.

لە رانیە رایگەیاند: "ئەگەرچی سەرەتا وابڵاوکرایەوە کە هێزەکانی ئاسایش بەدوای دەستگیرکراوێکی هەڵاتووەوە بوون، بەڵام هێزەکەی ئاسایش لە گەڕانی ئاسایی خۆیاندا بوون، رووداوەکە تەنها رووداوێکی هاتووچۆیە".
k24 -
Top