پارێزگای هەولێر بۆ هاتنی پاپای ڤاتیکان داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە: "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێنەوە''
لە راگەیەندراوێک پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات: "وێڕای داوای لێبوردن لە هاووڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە".
k24 -
