لێبوردەیی و پێكەوەژیان بەشێكی گرنگە لە فەلسەفە و باوەڕی بارزانییەكان
گورگیس و حەننا، دانیشتوانانی گوندی كرستیاننشینی "بێدیال"ە لە ناوچەی بارزان، وەك زۆربەی دانیشتوانانی ئەو ناوچەیە، لەم رۆژانەدا و لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی بەھار بە خۆشەویستییەوە خەریكی رێكخستنی رەز و باخەكەیانن، ئەو خۆشەویستییەی بارزان لەسەری ئاواكراوە كە بنەمای پێكەوەژیانە.
(100) ساڵ بەر لە ئێستا شێخ "عەبدولسەلام بارزانی" بۆ ئاوەدانكردنی كۆمەڵگایەكی مرۆڤ دۆستانە، كە تێیدا كەرامەتی مرۆڤ پارێزراو بیت، گیانی لێبوردەیی، یەكتر قبووڵكردن و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەناو خەڵكی دەڤەری بارزاندا جێگیركرد. دوای ئەوەی شێخ "عەبدولسەلام بارزانی" لە ساڵی 1914 لە لایەن عوسمانییەكانەوە بە بیانووی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لە سێدارە درا، "شێخ ئەحمەد" ئەم بنەما ھزرییانەی بە شێوەیەك كردە كردەوە تا بووە بەشێكی گرنگ لە فەرھەنگ و كلتوری خەڵكی ئەو ناوچەیە.
k24 -
