به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له بازگه‌كانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو
له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو گوتی: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له بازگه‌كانی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، كه بڕیار بوو سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی به‌یانی هه‌ڵبگیرێت و هاتووچۆ له‌و بازگانه ئاسایی بكرێته‌وه، بۆ سبه‌ی كاتژمێر 6:00ی ئێواره دواخرا.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌چوارچێوه‌ی رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا و بۆ رێگریكردنێكی زیاتر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر به بڕیارێك هاتووچۆی له بازگه‌كانی نێوان سنووری ئه‌و پارێزگایه و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه‌كرد.
جێگای ئاماژه‌یه، پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕووی هاتووچۆوه له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك بازگه‌وه به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، له‌وانه‌ش بازگه‌كانی: شێراوه، گوێڕ، خازر، مه‌خموور و چه‌ند بازگه‌یه‌كی دیكه‌ی لاوه‌كی.
k24 -
