قایمقامی حه‌مدانییه: سه‌ردانی پاپا رۆڵی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره مه‌سیحییه‌كان ده‌بێ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/3/2021، عیسام به‌هنام، قایمقامی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ڕایگه‌یاند، ناحیه‌ی قه‌ره‌قووشی سه‌ر بهحهمدانییه، ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ پێشوازی له پاپای ڤاتیكان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، دڵنیاییه بۆ مه‌سیحییه‌كان، به تایبه‌ت دوای ئه‌و سه‌ردانه گرنگه، ئه‌وانیش سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
به‌هنام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه به هۆی هێرشی داعشه‌وه، زیاتر له چوار هه‌زار و 500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ماڵی مه‌سیحییه‌كان تێك دراوه و ده‌یان كه‌نیسه‌ش ڕووخێندراون، به‌شێك له‌وانه نوێ كراونه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له سێ هه‌زار ماڵباتی ئاواره‌بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
باس‌نیوز
