سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا دەكات
ئهمڕۆ شهممه 6/3/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە تریستان ئەزبێج، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا كرد، لە دیدارەكەدا كە ئیستڤان ئمری، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر ئامادە بوو، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی سوپاسگوزاری هەرێمی كوردستانە كە كەشێكی وای ڕەخساندووە پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە ئاشتی و پێكەوەژیاندا لەگەڵ یەكتر بژیین، هەروەها هەنگاریا شانازی بەوە دەكات كە هێزەكانی شانبەشانی هەرێمی كوردستان بەشدار بووە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.
جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، سوپاسی حكوومەتى ههرێمى كوردستان و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشی كرد، كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەریان كردووە.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەتی هەنگاریای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستاندا هاوكاری هەرێمی كوردستان بووە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا تەوەرێكی دیكهى ئەو دانیشتنە بوو.
باسنيوز
