بەریتانیا هاوکارییە داراییەکانی بۆ وڵاتانی عەرەبی و جیهانی کەم دەکاتەوە
رۆژنامەی (ئیندپێندنت)ی بەریتانی ”پلانێکی نهێنی“ی حکوومەتی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، کە با لە کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ژمارەیەک وڵات، دەکات.
بەپێی پلانە نهێنییەکە، هاوکارییە داراییەکانی بەریتانیا بۆ وڵاتانی سووریا، سۆماڵ، لیبیا، لوبنان، کۆنگۆی دیموکراتی، باشووری سوودان و نایجیریا، بۆ نیوە کەمکردووەتەوە.
پێشتریش بەریتانیا رێژەی %60ـی هاوکارییە داراییەکانی بۆ یەمەن، کەم کردبووەوە.
باسنيوز
