كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌سیحی: كورد مه‌سیحییه‌كانی له هێرش و په‌لامار پاراستووه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/3/2021، موڕاد وارتنایاب، كه‌سایه‌تیى مه‌سیحى و موختاری گوندی هه‌وریسك له قه‌زای سێمیل ڕای گه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته لانه‌یه‌كی ئارام بۆ مه‌سیحییه‌كان و شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانه، پێشی وایه سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێشهاتێكی گرنگ و مێژووییه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پاپا بیبینێ له هه‌رێمی كوردستان چ پێكه‌وه‌ژیانێكی ئایینی و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان هه‌یه و كوردستان بووه‌ته وڵاتێكی ئارام بۆ هه‌موو كه‌سێك، نه‌ك هه‌ر بۆ مه‌سیحییه‌كان، كه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه ئاواره‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌بن.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌سیحییه، ئاشكراشی كرد، كه له ساڵی 1925ـه‌وه مه‌سیحییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرش و په‌لامار و هه‌وڵی له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه‌وه مه‌سیحییه‌كان بۆ پاراستنیان په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا و لێره پارێزران و له‌خۆ گیران و زه‌وی و شوێنیان بۆ دابین كرا و شوێنیان لێ ئاوا كرد.
باس‌نیوز
