عەلی عەونی بۆ بەرهەم ساڵح: پێشمەرگە مەسیحییەكانیان پاراست یان حەسەن پلایس؟
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی لە نووسینێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، ”لەبەر ئەوەی بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی عەزیمە، ناچارە كاتێك باسی عێراق دەكات، بە گشتی ئاماژەی پێ بدات، بەڵام ئەو دەتوانێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەپێی دەستووری پشتگوێخراوی عێراق بەشێكە لە سیستەمی بەرگریی عێراق، مەسیحی و دێرەكانی ئەوانیان پاراست و خاچیان بۆ شوێنی خۆی گەڕاندەوە“.
ڕوونیشی كردۆتەوە: ”پێشمەرگە سوپای عێراق نییە، ئەگەر نا چۆن دەبوو سوپای عێراق لە ١٦ی ئۆكتۆبەر هێرش بكاتە سەر هەمان سوپای عێراق لە سحێلا و پردێ و ...هتد؟“.
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردۆتەوە: ”من لە دكتۆر بەرهەم دەپرسم، خۆت و ویژدانت، پێشمەرگە مەسیحییەكانیان پاراست یان حەسەن پلایس؟“.
باسنيوز
