پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 8-3-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 2ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
یه‌كه‌م
خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)
دووه‌م
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
باسنيوز
