قەشە شۆڕش: لە سایەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ژیانی مەسیحییەکان پارێزراوە

قەشە شۆڕش: لە سایەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ژیانی مەسیحییەکان پارێزراوە
قەشەی کەنیسەی ئینجیلی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لە سایەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ژیانی مەسیحییەکان پارێزراوە و هەرێمی وکردستان لانکەیەکی ئارامە بۆیان.

شۆڕش عەلی، قەشەی کەنیسەی ئینجیلی ئاشتی ڕایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان، لانکەیەکی ئارامە بۆ ھەموو ئەو مەسیحییانەی کاتێک لێیان دەقەومێت و پەنا بۆ ھەرێمی کوردستان دەبەن، مەسیحییەکان بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن و خوداپەرستی و عیبادەتی خۆیان بکەن".

گوتیشی: "ھەرچەندە مەسیحییەکانی وڵاتانی دەرەوە زۆر جار ڕووبەڕووی ترس و تۆقاندن و چاوسورکردنەوە و پەلاماردان دەبنەوە، بەڵام لە سایە خودا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە توانراوە مەسیحییەکان لە ھەموو حاڵەتێکی نەخوازراو بپارێزرێن، بێگومان مەسیحییەکان ھەرێمی کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆیان دەزانن".

قەشە شۆڕش عەلی ئاماژەی بەوەش کرد: "مەسیحییەکان ناتوانن بڕۆنە ئێران و تورکیا، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر ئازادانە خوداپەرستیی خۆیان دەکەن، بێگومان ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ھەموو پێکھاتە و ئایین و ئایینزاکانە و مەسیحییەکانیش بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی پاراستنی ماڵی دووەمی خۆیان دەدەن کە ئەو ماڵە ھەرێمی کوردستانە".











باسنیوز



Top