به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقووش: پاپای ڤاتیكان هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتییه بۆ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقوش ئاشكرای كرد، كه هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و كوردستان، گرنگ و مێژووییه، به تایبه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/3/2021، لارا یووسف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقووش، ڕای گه‌یاند، كه پاپاى ڤاتیكان په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی بۆ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان هێناوه، "ئه‌م سه‌ردانه زۆر گرنگه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، به تایبه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌كان، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێ بۆ مه‌سیحییه‌كان بۆ زیاتر پێوه‌ندیگرتن به وڵاته‌كه‌یانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و ماڵوێرانی و كاره‌ساتانه‌ی له شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كاندا هاتووه و ماڵ وحاڵیان تێك دراوه و خه‌ڵك ئاواره بوونه و تا ئێستاش به‌شێكی زۆری مه‌سیحییه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه پێی وایه سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان ببێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ناوچانه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی هه‌یه نه‌مێنێ و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی له هه‌موو شوێنێك به‌رقه‌رار بێ.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه سه‌ردانی پاپا بۆ مووسڵ و ناوچه‌كانی سه‌ر به مووسڵ، په‌یامێكی گرنگه بۆ مه‌سیحییه‌كان و مانه‌وه‌یان له جێی ڕه‌سه‌نی خۆیان.
باس‌نیوز
