لە بارەی لێخۆشبوون له‌ قەرزی كارەبا روونكرنەوە دەدرێ

لە بارەی لێخۆشبوون له‌ قەرزی كارەبا روونكرنەوە دەدرێ


بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ئاشكرای دەكات، بە دوو شێواز لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا بەردەوامی پێ ده‌درێ.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/3/2021، حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر راگەیاند: "ئەم مانگەش هاووڵاتیان دەتوانن بە لێخۆشبوون قەرز و پارەی كارەبا بدەنەوە، مانگی رابردوو لێخۆشبوونەكە 10% بوو، بەڵام ئەو مانگە كراوەتە 5%".

روونی كردەوە لێخۆشبوونەكە بە چەند شێوەیەك دەبێت: ئه‌گه‌ر كەسێك بڕە پارەیەكی كارەبا قەرزدارە، یان مامەڵەیەكی كارەبای هەیە ئەوە لێخۆشبوونەكەی بۆ دەكرێت، هەروەها كاتێك پسوولەی مانگانەی كارەبا دەچێتە ماڵان، بە هەمان شێوە لێخۆشبوونەكە دەكرێت".

رۆژی 3ی 6ی 2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاریاری دا گشت هاوبەشانی كارەبا (ماڵان، پیشەسازی، بازرگانی و كشتوكاڵی) 15% لێخۆش بوونیان بۆ بكرێت، پێشووتر بڕیارەكە تا 1ی 9ی 2020 بوو، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دا بۆ سەری ساڵ ماوه‌كه‌ درێژ بكرێتەوە، پاشتریش بە میكانیزمێكی تر بڕیار درا تا 31ی 3ی 2021 درێژ بكرێتەوە.

حوسێن حەمەد جەختیشی كردەوە، ئەو لێخۆشبوونە رۆڵێكی باشی هەبووە لە گەڕاندنەوەی قەرزەكان و سفركردنه‌وه‌ی قەرزە كۆنەكان.

زیاتر له‌ ملیۆنێك هاوبەشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان هه‌ن و ساڵی رابردوو وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كردبوو هاوبەشانی كارەبا نزیكەی تریلیۆنێك دیناری پارەی كارەبا قەرزدارن.





باسنیوز
Top