هێزێکی زۆر بۆ پێشوازیکردن لە پاپای ڤاتیکان لە ناسرییە بڵاودەکرێتەوە
لە ئێستاوە شەقامەکانی ناسرییە پڕ بوون لە خۆپێشاندەران، خەڵکی شارەکە چوونەتە سەر ئەو رێگەیهی، کە بڕیارە پاپا فڕانسیس پێیدا تێپەڕێت بۆ ناوچەی "ئور" و داوای خزمەتگوزاری دەکەن.
ئاماژهی بهوه كرد، رێگەکان داخراون، ناچارین بەرێگەی دیکە برۆین، "محەمەد" گەنجێکی خۆپێشاندەر بوو، بەڵام نەیتوانی رێگەمان بۆ بکاتەوە، بۆیە بەپێشمان کەوت و بە رێگەیەکی دیکە ئێمەی گەیاندە سەر رێگەی سەرەکی "ئور".
بەدرێژی رێگەکە، هێزی ئەمنی و سەربازی هەن، لە شەقامەکانیش بە دروشمی جۆراوجۆر پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکرێت.
شاری "ئور" له عێراق، شوێنەوارەکە لەسەردەمی سۆمەرییەکان دروست کراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە تەواو پەراوێزخراوە، بڕیاره پاپای ڤاتیكان سهردانی ئهو شاره مێژوییه بكات، بۆیه حكومهتی عێراقی بهپهله ئەو شەقامەی بەبۆنەی هاتنی پاپا فرانسیسەوە قیرتاو کردووه، کە ماوەی نزیکەی (50) ساڵە پڕبوو لەچاڵ و قیرتاو نەکرابوو.
k24 -
