وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: نابێت ڤاكسین له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان به‌كاربێت
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌پێی رێككاره‌كانی خۆپارێزی، پێویسته رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بكرێت.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانی دیاركردووه، له رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو یان ته‌نیا شه‌وان، ده‌بێت تا كاتژمێر (8)ی شه‌و كراوه بن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیدا هاتووه، نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڤاكسینی كۆرۆنا هاورده بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، له ته‌واوی وڵات (5) هه‌زار و (127) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و (30) كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
k24 -
