به‌شێك له میلیشیاكان له سه‌ر سنووری سووریا كشانەوە
به‌شێك له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی به لایه‌نگری بۆ ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێن له سه‌ر سنووری سووریا بنكەكانیان چۆڵ كرد و كشانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یەكی ئه‌منیی له عێراق رایگه‌یاندووه، به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كانی له ناوچه‌ی دووی پارێزگاری ئه‌نبار له سه‌ر سنووری سووریا كشاونه‌ته‌وه و به‌شێكی دیكه‌شیان ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌م جوڵانه له‌ترسی روودانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكایه له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه‌ی، كه رۆژی چوارشه‌ممه كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مەریكایی عه‌ین ئه‌سه‌د، كه به‌و هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی مه‌ده‌نی به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ئاماژهشكردووە، هه‌ریه‌ك له فیرقه‌كانی حزبوڵڵا، ئهلتهفوف، سه‌یدولشوهه‌دا و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له ناوچه‌كانی ئه‌لقائم و حهسبهی به‌رامبه‌ر ئه‌لبوكه‌مال كردووه
k24 -
