شۆفێری تانكه‌رێك له باشماخ: ژه‌هر ده‌هێنین و به نرخی به‌نزین به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشرێته‌وه
كامه‌ران حاجی عومه‌ر، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، كه له كوردستان24 په‌خش ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی خاڵه سنوورییه‌كه‌ی كرد، سه‌ره‌ڕای رێگریكردن به‌ڵام توانرا لێدوان له ژماره‌یه‌ك شۆفێر وه‌ربگیرێت.
شۆفێران كه له دیوی ئێران/ رۆژهه‌ڵاته‌وه به ته‌نكه‌ر سووته‌مه‌نی هاورده ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌ناوی داخڵكردنی به‌نزین له خاڵی سنووری باشماخه‌وه، میتانۆڵ و هایدرۆكاربۆنمان هێناوه.
ئه‌و ماددانه‌ش ژه‌هراوین و پێشتر له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان رێنمایی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی ده‌ركردووه، هاورده‌كردنی مادده‌كانی میتانۆڵ و هایدرۆكاربۆنیش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه و هیچ مه‌رجێكیان تێدا نییه.
پێشتریش عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان به‌ناوی "بازرگانی شێرپه‌نجه" باسی له‌وه كردبوو، ئه‌وه‌ی له سنووری تانجه‌ڕۆی سلێمانی بینیویه‌تی، بازرگانی شێرپه‌نجه بووه و مادده‌ی ژه‌هراوی له خاڵی سنووری باشماخه‌وه ده‌هێنرێته سلێمانی و له‌وێ تێكه‌ڵ به سووته‌مه‌نی و به‌نزین ده‌كرێت.
k24 -
