وەزارەتی دارایی بڕیارێكی لەبارەی خەرجكردنی پارەی توێژێك دەركرد
ئەمرۆ پێنجشەممە 4/3/2021، لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەرجەم گەنجینەكان ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی خەرجكردنی پارەی مانگی 10ی 2020 وانەبێژان.
بە پێی فەرمانێكی وەزارەتی دارایی كە تێیدا هاتووە: "لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی كرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2020 خەرج بكرێت، بە مەرجێك لیستەكانیان لە رێگەی وەزارەتی پەروەردە، بەرێوبەرایەتی گشتی دیوان، ئاڕاستەی گەنجینەكان بكرێت و لیستەكان مۆر كرابن".
لەمبارەیەوە کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕايگەیاند: "كرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2020 پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک ماوە دابەش بكرێت، ئەوانیش تەواو بوون فەرمان چۆتە گەنجینەکان کاری تەواوی سەرجەم پەروەردەکانی هەولێر تەواو بووە لە هەفتەی ئاییندە دابەش دەکرێت".
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ گوتیشی: "دوای تەواو بوونی كرێی مانگی 10، لیستی كرێی وانەبێژان بۆ مانی 11ی 2020 ئامادە دەکرێت تا بەزووتر کات دابەش بکرێت".
بە پێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێ، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج دەکرێ.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 18 هەزار وانەبێژ هەن و شایستەی داراییان پێ دەدرێت، پێشووتر، وەزارەتی دارایی لهسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی خەرجکردنی شایسته داراییهكانی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی وانەبێژانی دا، کە بڕی پارەکەش چوار ملیار و 675 ملیۆن دینارە.
باسنيوز
