هاووڵاتییەک لە ڕواندز پڕۆژەی كوارگی سەدەفی بەرهەم هێناوە
زریان ڕەحمان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەزای ڕواندز، رایگەیاند: "بە هاوكاریی چەند برادەرێكم بەتایبەتیش م. دانا مستەفا، كە لە دانانی بەردی بناغەی پڕۆەكە لەگەڵماندا بوو، لە سنوورەكە دەستمان کرد بە بەرهەمهێنانی (كوارگی) سەدەفی، كە هەرچەندە كارێكی ئاسانە، بەڵام كەمێك سەبری دەوێت تا ئەم بەرهەمە خۆماڵییە پێدەگات".
ئەوەشی خستە ڕوو: "خۆشبەختانە پڕۆژەكەمان لەم تاقیكردنەوەیەدا سەركەوتوو بوو، كە توانیمان (كوارگی) ناوازە بەرهەم بهێنین، دەكرێت لە داهاتوودا بایەخی زیاتری پێ بدەین بە جۆرێک ببێتە ئەزمونێكیش بۆ بایەخدانی هاووڵاتییانی سنورەكەمان بەم بەرهەمە خۆماڵییە".
باسنیوز
