سۆنیا بێتووشی یه‌كه‌م ڤیدیۆكلیپی بڵاو ده‌كاته‌وه
سۆنیا بێتووشی، خانمه دیزایینه‌ری كورد، به‌م زوانه یه‌كه‌مین ڤیدیۆكلیپی گۆرانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
سۆنیا بێتووشی، له باره‌ی ڤیدیۆكلیپه‌كه‌یه‌وه، ڕاگه‌یاند: "له ئێران خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كم، ده‌مه‌وێت به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه، به شێوه‌ی ڤیدیۆكلیپ بڵاوی بكه‌مه‌وه، گۆرانییه‌كه به زمانی كوردی و ئینگلیزییه".
له باره‌ی كاری دیزایینیشه‌وه، ئاشكرای كرد "وازم له كاری دیزایینكردن نه‌هێناوه و به‌رده‌وامم، به‌م زوانه‌ش وه‌رزی نوێی دیزایینه‌كانم ڕاده‌گه‌یه‌نم".
سۆنیا بێتووشی، هاووڵاتییه‌كی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له بواری دیزاییندا خاوه‌نی چه‌ند كار و پڕۆژه‌یه‌كه.
باسنيوز
