منداڵێک لە ئاکرێ هەڵماتێک قووت دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات
سەباح زوهێر، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ راگەیاند، ئەو منداڵە لە کاژێر 02:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، لەکاتێکدا یاریی بە هەڵمات کردووە، هەڵماتێک قووت دەدات و لە قوڕگیدا گیردەخوات، تاوەکو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ، منداڵەکە ناوی مالیک مەروانە و تەمەنی شەش ساڵە، خەڵکی گەڕەکی سەرهەڵدانە لە قەزای ئاکرێ.
rudaw -
