راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، "سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌: "سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسییەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت ، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/3/3
k24 -
Top