ئه‌مشه‌و تەواوی بازگه‌كانی هاتن بۆ پارێزگای هه‌ولێر داده‌خرێن
لەمبارەیەوە سه‌لام خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بە كەناڵی "كوردستان٢٤"ی راگەیاندووە كە هاووڵاتییان و گه‌شتیاران ئاگادار دهكەنەوه، له كاتژمێر ١٢ی ئهمشهوەوە، بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ ناو پارێزگای هه‌ولێر داده‌خه‌ن.
گوتیشی سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ ناو هه‌ولێر، له پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق داده‌خرێن، رێگه به هیچ هاووڵاتییه‌ك و گه‌شتیارێك نادرێت بێته ناو پارێزگای هه‌ولێر.
داواشی له هاووڵاتییان كردووە كه به نیازن له رۆژانی كۆتایی هه‌فته بێنه ناو پارێزگای هه‌ولێر، له كاتژمێر ١٢ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌وە نه‌یه‌ن و خۆیان له رێگه نه‌ده‌ن، چونكه به گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت كه‌س بێته ناو هه‌ولێر.
جێی باسە به گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق لە رۆژانی ٥ تاوەکو ٧ی ئادار دادەخرێن.
باسنيوز
