سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی ئاداری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانكاری و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوو كرا و هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لە ئارادان.














باسنيوز

Top